ئایا کەسێک پێی وتویت کە تۆ لە ١٨ ساڵ گەورەتریت، کاتێک دەزانیت کە تۆ لە ١٨ ساڵ بچووکتریت؟
🇬🇧گەڕانەوە بۆ لاپەڕە بە زمانی ئینگلیزی / Go back to page in English
ئێمە کۆلێکتیڤی پشتگیری گەنجانین و شتێکمان نووسیوە کە هیوادارین یارمەتیت بدات. ئەمە هەمووی دەربارەی هەڵسەنگاندنی تەمەنە:
❓ هەڵسەنگاندنی تەمەن چییە و بۆچی گرنگە
❓ مافەکانت چین لە هەڵسەنگاندنی تەمەندا
❓ چۆن دەتوانیت یارمەتی وەربگریت
ماوسەکەت بخە سەر ڕێبەرەکەی خوارەوە و ⬇️ هەڵبژێرە بۆ داگرتن و خوێندنەوە 📱یان ئەگەر لەسەر مۆبایلیت، کرتە لەسەر بەستەری PDF بکە
Kurdish Sorani - Guide to Age Assessments.pdf
ئێمە کێین؟
کۆلێکتیڤی پشتگیری گەنجان گروپێکە لە گەنجان کە هەڵسەنگاندنی تەمەنیان بەسەردا هاتووە. ئێمە خەڵکی ئەفغانستان، ئەریتریا، سودان و زۆر وڵاتی تر ✌️ کە ئێستا لە بەریتانیا دەژین
ئێمە دەمانەوێت یارمەتی گەنجانی وەکو خۆمان بدەین، کە کێشەیان هەیە لەگەڵ هەڵسەنگاندنی تەمەن، تا مافەکانیان تێبگەن و چۆن بڕیارە هەڵەکان بەرەنگاری بکەنەوە 💪
لە داهاتوودا هیوادارین ڤیدیۆ، تۆماری دەنگی و بەشەکانی تری زانیاری دروست بکەین، کەواتە بەردەوام سەردانمان بکە!
📣 دەتەوێت یارمەتی بدەیت؟ یان دەتەوێت شتێکمان پێ بڵێیت دەربارەی سەرچاوەکە؟ بۆمان بنووسە لێرە..